باوەڕنما - پێکهێنانی خێزان لە روانگەی ئیسلام

Описание к видео باوەڕنما - پێکهێنانی خێزان لە روانگەی ئیسلام

پێکهێنانی خێزان لە روانگەی ئیسلام

24:00
جاسم کەلاری: مارەبڕی لە دادگا باشترە وەک لای مامۆستایەکی ئایینی
8:00
د.محەممەد خانی: گەنج حەزی سێکسی هەیە و پێویستی بە وەڵام
7:000
د.مورشید خەزنەوی: فیقهـ ئایین نییە و هزری کەسەکانە
16:00
شۆخان ئەحمەد: کە مارەیی لە دادگا کرا، پێویست ناکات مەلا دووبارەی بکاتەوە
29:00
د.مورشید خەزنەوی: لە زۆربەی مەزهەبەکان مارەیی وەلی ئەمری ناوێت

پێکهێنانی خێزان لە روانگەی ئیسلام مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها شۆخان ئەحمەد، پارێزەر.

سەرەتا دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، دروستکردنی خێزان زۆر گرنگە، بەڵام بەشێوەیەکی تەندروست، چونکە هاوسەرگیریی نادروست کاریگەری نەرێنی هەیە بۆ کۆمەڵگە، گوتیشی"لە کوردستان هاوسەرگیری بە کولتوور ئەنجام دەدرێت و ئینجا لە جیاتی شەریعەت فیقــ‌ه بەکاردێت، لەکاتێکدا فیقهـ ئایین نییە و هزری کەسەکانە، لەگەڵیشیدا مامۆستایانی ئایینی حەزدەکەن پێشەوای خەڵک بن و خەڵک تەنیا گوێ لەوان بگرن، لەکاتێکدا مارەکردن و جیابوونەو پێویستی بە مامۆستایانی ئایینی نییە، بگرە لە زۆربەی مەزهەبەکان مارەییش وەلی ئەمری ناوێت".

دکتۆر محەممەد خانیش روونیکردەوە، گەنج حەزی سێکسی هەیە و پێویستی بە وەڵامە و گوتی" خۆشەیتی نێوان هاوژینان زۆر گرنگ و پێویستە، بەڵام خۆشەویستی بە قسە نییە، بە کردارە".

لای خۆیەوە خاتوو شۆخان ئەحمەدی پاریزەر کە میوانی جوارەمی بەرنامەکە بوو رایگەیاند، مارەیی لە دادگا کرا، پێویست ناکات مەلایەک دووبارەی بکاتەوە و گوتی" هەندێک کەس ئێستاش لە دەرەوەی دادگا مارەبڕی دەکەن و پێموایە ئێستا کۆمەڵگەکەمان پێویستی بە سەنتەری هۆشیاری هاوسەرگیریی هەیە، ئەمەش لەپێناو دروستکردنی خێزانێکی بەختەوەر".

مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە، پاڵنەری سەرەکی هاوسەرگیری سێکسە و لەبارەی مارەبڕیی لە داگەکان گوتی" مارەبڕی لە دادگە باشترە وەک لای مامۆستایەکی ئایینی". گوتیشی"دەکرێ حکومەت لە رێگەی یاساوە هاوکاربێت لە کەمکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке