ئەڵقەیەکی تری بەرنامەی خۆناسین (دەوڵەتی مانایی دەوڵەتی کوردی پێش مادەکان)

Описание к видео ئەڵقەیەکی تری بەرنامەی خۆناسین (دەوڵەتی مانایی دەوڵەتی کوردی پێش مادەکان)

ئەڵقەیەکی تری بەرنامەی خۆناسین (دەوڵەتی مانایی دەوڵەتی کوردی پێش مادەکان)
بەشێکی گەورەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەد ساڵی ڕابردوودا نووسراوە. لەو مێژووەدا، هاوشێوەی ئەو نەخشەیەی کە بۆ کوردستان کێشراوە و لە سەر نەخشە لابراوە، مێژووەکەشی لە گێڕانەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتدا بە هەمان دەرد چووە.
ئامانجی سەرەکی لە داڕشتنی ئەو مێژووەی کە لە بناغەوە بۆ کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ پتەوکردن و خزمەتی ئەو سنوورە درۆینەیە بووە کە بەسەر ڕۆژهەڵاتدا سەپێنراوە. هەر لەبەر ئەوەیە کە کورد لە مێژووی دێریندا نیە. هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە ئەوە دەسەلمێنن کە کورد یاریکەری سەرەکی ئەو مێژووە بووە، بەڵام بۆ مەبەستی تایبەت ئەو مێژووە شێوەێنراوە و لە ئەنجامدا کورد لە مێژووی دێریندا نیە.
ئەمڕۆ دەگمەنە کە لە پەرتووکێکی بێگانەدا لە جیهاندا ببینیت بە ڕوونی بڵێن مادەکان کورد بوون. ئەگەر یەکێک دڵی نەرم بێت دەڵێت کوردەکان خۆیان دەگەڕێنەوە بۆ مادەکان. لە کاتێکدا بۆ مێژووی کورد مادەکان قۆناغێکی نوێترە لەو مێژووە دێرین و دەوڵەمەندەی کە هەیەتی.
ئەم ئەڵقەیە ئاماژەیە بە دەوڵەتی ماناییەکان، ئەو دەوڵەتەی کە پێش مادەکان، دەوڵەتی گرنگی کوردستان بووە. ناوەندی دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتە موکریان بووە. لە ڕاستیدا ئازەربایجان لەسەر بناغەی مێژوویی دەوڵەتی ماناییەکان دروست بووە. لەم ئەڵقەیەدا ئاماژە بە شوێنەوار، زمان، ئابوری، مێژوو و چەندین لایەنی تری ئەو دەوڵەتە دەکرێت.
ماناییەکان خەڵکانێکی فەرهەنگی بوون و هونەر لە ناویاندا لە ئاستێکی باڵادا بووە. پێم وابێت، هونەری ماناییەکان دەتوانرێت بکرێتە یەکێک لە کۆڵەکە دێرینەکانی مێژووی هونەری کوردی. سەرەڕای ئەوە ئەم دەوڵەتە هەتاوەکو ئێستا بە گشتی لە ناوماندا ناسراو نیە. ئەم بەرنامەیە لە هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەدایە.
سوپاس و ڕێزم بۆ تیمی کەناڵی زووم و هەوڵ و ماندوو بوویان بەم ئەڵقەیەوە.

Комментарии

Информация по комментариям в разработке