باوەڕنما - ناتەبایی لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا

Описание к видео باوەڕنما - ناتەبایی لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا

ناتەبایی لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا
6:00
د.مورشید خەزنەوی: ناتەبایی بەڵایەکی گەورەیە لە نێو کۆمەڵگەی کوردستان
7:00
د.مورشید خەزنەوی: دوژمن هۆکاری سەرەکیی ناتەباییە لە کوردستان
14:00
د. محەممەد خانی: ستەملێکراو ستەمکار لەناودەبات و لەنێوخۆیدا ستەمکار دروست دەکات
18:00
جاسم کەلاری: هەبوونی ناتەبایی بۆخۆی جوانکارییە بۆ تەبایی

ناتەبایی لە نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.

دکتۆر مورشید خەزنەوی بەوە دەستیپێکرد کە ناتەبایی بەڵایەکی گەورەیە لە نێو کۆمەڵگەی کوردستان و دەمێکە ریشەی داکوتاوە. دکتۆر خەزنەوی پێیوایە ناتەبایی نێوماڵی کورد، کاری دوژمنانی کوردە و دەڵێت ''دوژمن هۆکارێکی سەرەکیی ناتەباییە لە کوردستان، چونکە ناتەبایی چەکێکی کاریگەری دوژمنانی کوردە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە نەگات بە ئاواتەکانی و سەقامگیر و یەکگرتوونەبن.'' دکتۆر مورشید خەزنەوی گوتیشی "جگە لە دوژمن، لەنێوخۆشمان هەریەکە لە سیاسی، عەشایەر و پەروەردە هۆکاری ناتەبایین".

لای خۆیەوە دکتۆر محەممەد خانی روونیکردەوە، لە دەروونزانیدا سێ روانگە بۆ ناتەبایی هەن و دەڵێت "ستەملێکراو ستەمکار لەناودەبات و لەنێوخۆیدا ستەمکارێکی دیکە دروستدەکات، واتە ستەم هەم ستەملێکراو و هەم ستەمکار لە مرۆڤبوون دادەماڵێت". د. محەممەد خانی ئاماژەی بەوەکرد کە پەروەردەی سەرکەوتوو دەبێت سنوور لاببات.

مامۆستا جاسم کەلاری پێیوابوو هەبوونی ناتەبایی بۆخۆی جوانکارییە بۆ تەبایی و دەڵێت "هەبوونی جیاوازی شتێکی ئاساییە و ناتەبایش شتێکی خۆڕسکی مرۆڤە و هەرگیز کۆتایی نایەت.''

Комментарии

Информация по комментариям в разработке