باوەڕنما - جلوبەرگ لەنێوان ئایین و کولتووردا

Описание к видео باوەڕنما - جلوبەرگ لەنێوان ئایین و کولتووردا

جلوبەرگ لەنێوان ئایین و کولتووردا
• جاسم کەلاری: هیچ مامۆستایەکی ئایینی بۆ خێر دشداشە لەبەر ناکات. خولەکی 4:00
• جاسم کەلاری: پۆشینی جلوبەرگی کوردی لە دشداشە شەرعیترە. خولەکی 6:00
• د. محەممەد خانی: حەجیشم بە جلوبەرگی کوردییەوە کردووە. خولەکی 14:00
• د. مورشید خەزنەوی: نیقاب دابونەریتی عەرەبە و پەیوەندیی بە ئیسلامەوە نییە. خولەکی 29:00
جلوبەرگ لە نێوان ئایین و کولتووردا مژاری بەرنامەی پێنجەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
سەرەتا مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە، زۆر کەس کە عەرەب نین، بەڵام موسڵمانن لە نەتەوە جیاوازەکان دشداشە بۆ مزگەوت و بۆنە و دەرەوە لەبەردەکەن و هەندێکجار وەک سیمای کەسایەتییەکی ئایینی خۆیان پیشاندەدەن، ئەوە هیچ پەیوەندی بە ئایینەوە نییە. واتە مامۆستایانی ئایینی بەهۆی ئاسانی و خۆشییەوە دشداشە لەبەردەکەن نەک سوننەت، گوتی "هیچ مامۆستایەکی ئایینی بۆ خێر دشداشە لەبەر ناکات و پۆشینی جلوبەرگی کوردی لە دشداشە شەرعیترە، هەروەها جلوبەرگی کوردی، عەرەبی و پاکستانی هیچیان سوننەت نین".
سەبارەت بە باڵاپۆشی خانمانیش جاسم کەلاری گوتی "باڵاپۆشی واجبە بۆ ژن و گومانی تێدا نییە، بەڵام ژن هەیە لەچک بۆ شاردنەوەی عەیبەکانی بەکاردەهێنێت، یاخود بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، بۆ نموونە شووکردن، ئەمە خراپە، واتە ئەو باڵاپۆشییەی بۆ خوا نەبێت گوناهە".
د. مورشید خەزنەوی لەبارەی جلوبەرگ و بە تێڕوانینی ئیسلام گوتی" پۆشینی جلوبەرگ ئایینی نییە، بەڵکو دابونەریتە و هیچ جلوبەرگێك سوننەت و واجب نییە، من زۆر جار بە قات و بێ عەمامە گوتاری هەینی دەخوێنمەوە و تەنانەت عەرەبەکان بۆ پاراستنی سەریان لە تیشکی خۆر عەمامەیان بەستووە".
د. مورشید خەزنەوی سەبارەت بەو نیقابەی ئێستا بەشێک لە خانمان وەک واجبێکی ئاینی دەیبەستن گوتی "زۆربەی فوقەهاکانی ئیسلام لەگەڵ نیقاب نین، چونکە نیقاب دابونەریتی عەرەبە و پەیوەندیی بە ئیسلامەوە نییە، واتە دابونەریتە و خواپەرستی نییە، پێموایە جلی ژنی کورد حیجابێکی ئیسلامییە و باشترە".
لای خۆیەوە د. محەممەد خانی کە زۆربەی کاتەکانی بە جلی کوردییەوە دەبینێرێت لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەوان لە رێگەی جلەکانەوە نەتەوە و کەسەکان دەناسنەوە، پۆشینی جلوبەرگیش گرنگە، چونکە هەندێجار جلوبەرگ کەسایەتی بە مرۆڤ دەدات.
د. محەممەد خانی پەسنی جلوبەرگی کوردی پیاوان و خانمان کرد و گوتی "من شەرواڵ بۆ دەرەوە و ماڵ و خەوتنیش لەبەردەکەم و تەنانەت حەجیشم بە جلوبەرگی کوردییەوە کردووە، جلوبەرگێکی ناسراوە و رێکوپێکە و کەسایەتییەکی جوانتر بە پۆشەرەکەی دەبەخشێت".

Комментарии

Информация по комментариям в разработке